سیاسه‌ت مه‌دارانی كورد:گه‌لی كوردستان سه‌ربه‌خۆی ناگۆڕێته‌وه‌ به‌ پاره‌

سیاسه‌ت مه‌دارانی كورد:گه‌لی كوردستان سه‌ربه‌خۆی ناگۆڕێته‌وه‌ به‌ پاره‌


ئازاد تۆفیق ئێمه‌وه‌ك گه‌لی كورد كێشه‌مان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق كێشه‌ی سه‌لماندنی ناسنامه‌ كورد مان هه‌یه‌:محه‌ممه‌د ئه‌مین پێنجوێنی هه‌رگیز گه‌لی كورد سه‌ربه‌خۆی و سه‌رفرازی ناگۆڕێته‌وه‌ به‌ پاره‌،ئه‌مقۆناخه‌ی تێكه‌وتوین تێده‌په‌ڕێنین.


ئازاد تۆفیق ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی ڕاگه‌یاند:"كێشه‌ی ئێمه‌ی كورد له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی كێشه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی گه‌له‌كه‌مانه‌ وه‌ك ناسنامه‌ وخاك وگه‌لێكی بنده‌ستی داگیركراوه‌،له‌ 100ساڵی ڕابردوو،ئه‌وه‌ی هه‌بو له‌پاش ڕوخانی ڕژێمی (سه‌ددام حسێن)،هیوامان خواست ته‌واوی كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ عێراقی نوێ چاره‌سه‌ربێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی كورد چاوه‌ڕێمان ده‌كرد له‌ سه‌رانی تازه‌ی حكومه‌تی عێراق واده‌رنه‌چو بۆیه‌كێشه‌كان به‌رده‌وامن."


تۆفیق گوتیشی:"هه‌رێمی كوردستان له‌ده‌ستوری عێراق چه‌سپێندراوه‌ بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌وهه‌رێمه‌ بودجه‌و موچه‌ی له‌ حكومه‌تی مه‌ركه‌زیه‌وه‌ بۆ بێت،هیچ كات نه‌به‌سرێته‌وه‌ به‌ سیراحه‌ سیاسیه‌كانه‌وه‌ وه‌ك ئێسته‌ حكومه‌تی عێراقی،قوتی هاوڵاتیانی كوردستانی له‌ ساڵی 2014 بڕیوه‌ به‌سیاسی كردوه‌،پێشێلی ده‌ستوره،كه‌به‌هۆیه‌وه‌ قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی ئابوری ڕوی له‌هاوڵاتیانی كوردستان كردوه‌‌."


له‌باره‌ی ئایا كێشه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق كێشه‌ی موچه‌ و بودجه‌یه‌ به‌ته‌نها،ناوبراو ده‌ڵێت:"ئێمه‌ وه‌ك گه‌لی كورد كێشه‌مان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق كێشه‌ی سه‌لماندنی ناسنامه‌ كورد وسه‌نگ وترازوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌،بۆیه‌ نابێت ئێمه‌ ته‌نها بیرله‌موچه‌و بودجه‌ بكه‌ینه‌وه‌ فه‌رامۆشی ناسنامه‌ و خاك ونه‌ته‌وایه‌تیمان پشتگوێ به‌خه‌ین،ئه‌ومافه‌نه‌ته‌وه‌یانه‌ی كه‌ له‌ده‌ستوری عێراقدا چه‌سپێندراوه‌ داوای جێبه‌جێ كردنی بكه‌ین."


چه‌ند حیزبێكی كوردی بۆ مه‌رامی سیاسی ڕۆژانه‌ ته‌نها كاریان بوه‌به‌وه‌ی كه‌ له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌،پرسی موچه‌ و پێوه‌ندیان به‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه‌ بڵاو بكه‌نه‌وه‌،وه‌ك بانگه‌شه‌،له‌كاتێكدا ئه‌وپرسانه‌ تایبه‌ته‌ به‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،ئازاد تۆفیق له‌وباره‌وه‌ ده‌ڵێت:"ئێمه‌ كێشه‌مان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق هه‌یه‌ به‌ڵام له‌ملاوه‌ حیزبی سیاسی ده‌ڕوات له‌گه‌ڵ (عه‌بادی)كۆده‌بێته‌وه‌،باس له‌وه‌ده‌كات كه‌ هه‌وڵی ناردنی موچه‌ی فه‌رمان به‌رانده‌ده‌ین به‌ڵام چه‌ندین چار(عه‌بادی) خۆی ڕایگه‌یاندوه‌،كه‌ حیزبی كوردی هه‌یه‌ له‌م كوردستانه‌وه‌ ڕۆشتوه‌ته‌ لای (عه‌بادی) پێ وتوه‌ موچه‌و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان مه‌نێره‌،بۆیه‌ ئه‌وحیزبانه‌ موقه‌سیرن له‌ ئه‌دائی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ی كوردی."



سیاسه‌ت مه‌داری كورد محه‌ممه‌د ئه‌مین پێنجوێنی ڕاگه‌یاند:"حكومه‌تی عێراق به‌سیاسه‌تی فێڵ بازانه‌ كاربۆئه‌وه‌ده‌كات ته‌واوی مه‌سه‌له‌ی كورد كۆبكاته‌وه‌،له‌ موچه‌ی فه‌رمان به‌ران،كه‌ ده‌مێكه‌ كارله‌سه‌ر ئه‌وسیاسه‌ته‌ده‌كه‌ن،كه‌ كوردوالێبكه‌ن ته‌نها بیرله‌ موچه‌ بكاته‌وه،كه‌ ساڵی 2014 یه‌كه‌م هه‌نگاوی سیاسه‌تی برسیی كردن و بڕینی قوتی هاوڵاتیان بۆئه‌وه‌بو گه‌لی كورد بیرله‌ ژیانی ڕۆژانه‌ بكاته‌وه ‌وازله‌ سه‌ربه‌خۆی كوردستان وجیابونه‌وه‌ نه‌كاته‌وه‌ له‌ عێراق."


ئه‌مین پێنجوێنی وتیشی:"ڕاسته‌ ئێسته‌ شه‌قامی كوردی،ڕۆژانه‌ له‌ هه‌واڵی هاتنی موچه‌وه‌ده‌پرسێت له‌به‌غداوه‌ به‌ڵام هه‌رگیزكورد واز له‌ بیری نه‌ته‌وه‌ی وسه‌ربه‌خۆی و ده‌وڵه‌تی كوردستان نه‌هێناوه‌ ناشهێنێت،چونكه‌ ئه‌وقۆناخه‌ی برسی كردنه‌ی هاوڵاتیانی كوردستان له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌ دروستكراوه‌ تێده‌په‌ڕێت،مه‌سه‌له‌ی ئازادی وسه‌ربه‌خۆی كه‌ 100 ساڵه‌ شۆڕشه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی كورد خوێنی بۆ ده‌ڕێژێت هه‌رگیز وازی لێناهێندرێت."



چاودێرانی سیاسی پێیان وایه‌ تاكه‌ چاره‌سه‌ری كورد بۆ ده‌رچون له‌م قۆناخه‌ ڕێكخستنه‌وه‌ی ڕیزه‌كانی گه‌لی كورده‌،ئه‌وسیاسه‌ت مه‌داره‌ له‌وباره‌وه‌ گوتی:"پێویسته‌ سه‌ركرده‌ سیاسی و خه‌مخۆره‌كانی گه‌لی كوردستان له‌ ئێسته‌داهه‌وڵی یه‌كڕیزی و یه‌كگوتاری گه‌له‌كه‌مان دروست بكه‌نه‌وه‌ چونكه‌ چاره‌سه‌ری كۆتای ڕزگاربونمان له‌م دۆخه‌ی تێیكه‌وتوین یه‌كڕیزی ناوماڵی كوردیه‌ و هیچی كه‌."



Virus-free. www.avast.com