سەرکۆنسوڵی ئێران لە سلێمانی لە زانکۆی سنە لەسەر رێفراندۆم لەلایەن قوتابیانی کوردەوە ڕوسواکرا

سەرکۆنسوڵی ئێران لە سلێمانی لە زانکۆی سنە لەسەر رێفراندۆم لەلایەن قوتابیانی کوردەوە ڕوسواکرا



سەعدولا مەسعوودیان سەر کۆنسولی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی لە زانکۆی سنە،لەکۆڕێکدا قسەی ناشیرین بە ریفراندۆم و هەرێمی کوردستان دەڵێت،بۆیە قوتابیانی زانکۆی سنە کە کوردن لێ هەڵدەستنەوە قسەکانی پێدەبڕن و هۆڵەکە بەجێ دەهێڵن.

سەرچاوەیەک لە سنەوە بە چرکەی ڕاگەیاند:"سەرکۆنسوڵی ئێران لە سلێمانی مامۆستایانی کوردی زانکۆی سنە بە هۆی ئەوی دژی رێفراندۆم و سەربەخۆیی و ئاڵای کوردستان لە یەکێک لە هۆڵەکانی زانکۆی سنە قسەی کرد، بە تووندی شەرمەزار و رسوا کرا و هۆڵی کۆبوونەوەکە لە زانکۆی سنە لە لایەن بەشداربووانەوە چۆل کرا.

پێشتر چەندین جار سەرکۆنسولی ئێران لە سلێمانی بێرێزی بە کورد کردبوو، نموونە
وتبووی کە کۆماری کوردستان کۆمارێکی کۆمۆنیستی بووە ، هەروەها ناوبراو زمانی کوردی وەک زاراوەیەکی زمانی فارسی پێناسە کردبوو.

کۆنسوولی ئێران لە لای سەرکردەکانی سلێمانی پاڵەوان و زانا و بڕیاردەر لە رۆژهەڵات و بە تایبەتی لە سنە زیاتر وەک پاسدارێکی درۆزن و دژە کورد و تێکدەر و داگیرکەر دەبیندرێت.