پارتی:فواد مه‌عسوم نوێنه‌ری خه‌ڵكی كوردستان نییه‌

عه‌لی عه‌ونی:فواد مه‌عسوم نوێنه‌ری خه‌ڵكی كوردستان نییه‌


ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژە بەوە دەدات، ئەگەر فواد مەعسوم نوێنەری کورد بوایە، ئەوا دەستی لەکار دەکێشایەوە. هاوکات بە سەرۆک کۆماری ئازەربایجان بەراوردی دەکات کە هەردووکیان کوردن.

دوای قسەکانی فواد مەعسووم، سەرۆک کۆماری عێراق لەبارەی بێلایەنبوونی لەبابەتی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق، عەلی عەونی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە لێدوانێکیدا ڕەخنەی لە سەرۆک کۆماری عێراق گرت و ئەوەی نەشاردەوە کە ئەگەر فواد مەعسووم خۆی بە نوێنەری کورد بزانیایە، ”دەبوو دەستی لەکار بکێشابایەوە“.

عەلی عەونی، فواد مەعسومی بە ئیلهام عەلیێف، سەرۆک کۆماری ئازەربایجان بەراورد کرد و ڕای گەیاند: ”بوونی مەعسووم لە بەغدا بۆ کورد، چ جیاوازی لە بوونی عەلیێف لە ئازەربایجان بۆ کورد هەیە کە هەردووکیان کوردن؟ چی بۆ کورد دەکەن؟، بێگومان ھیچ“.

دووپاتیشی کردەوە، فواد مەعسوم ھیچ بۆ کورد ناکات و ”بوون و نەبوونی لەسەر حیسابی ئابڕوو و کەسایەتیی خۆیەتی“.