سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی:له‌سه‌رده‌می ئیمامی عومه‌ر چیاوازی له‌ موچه‌ی پله‌باڵا له‌گه‌ڵ فه‌رمان به‌رانی ئاسای هه‌بووه‌

سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی:له‌سه‌رده‌می ئیمامی عومه‌ر چیاوازی له‌ موچه‌ی پله‌باڵا له‌گه‌ڵ فه‌رمان به‌رانی ئاسای هه‌بووه‌‌


دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ چه‌ند مانگی ڕابردوو،حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌ چاكسازی له‌ موچه‌ی خانه‌نشینان،دابه‌په‌رله‌مانی كوردستان موچه‌ی په‌رله‌مان تاری به‌ دووملیۆن دانابوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌و په‌رله‌مان تارانه‌ی خانه‌نخشین ده‌یان گرێته‌وه‌ ده‌بێت ته‌مه‌نیان له‌ 50 ساڵ ته‌مه‌نی هه‌بێت، 15ساڵ خزمه‌تی وه‌زیفی هه‌بێت له‌ حكومه‌تی هه‌رێم،بۆیه‌ له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو كه‌ پڕۆژه‌یاساكه‌ له‌ په‌رله‌مان په‌سه‌ند كرا،په‌رله‌مان تاران ده‌ستكاری یاسایی خانه‌نشینی په‌رله‌مان تارانیان كرد له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان،ناڕه‌زایه‌تی گه‌وره‌ی شه‌قامی كوردی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌.


كه‌ژاڵ هادی په‌رله‌مان تاری فڕاكسیۆنی یه‌كگرتوی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ڕاگه‌یاند:"به‌كۆی گشتی ئێمه‌ وه‌ك یه‌كگرتوی ئیسلامی به‌ پڕۆژه‌ یاسایی چاكسازی خانه‌نیشینی،له‌گه‌ڵی بوین ده‌نگمان پێداوه‌ به‌ڵام له‌گه‌ڵ ماده‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران به‌شێوه‌ی ئێسته‌ له‌گه‌ڵ نه‌بوین له‌گه‌ڵ خانه‌نشینی فه‌رمان به‌رانی مه‌ده‌نی و سیلكی سه‌ربازی كه‌ داوامان كرد،خانه‌نشینی ئاسایی له‌ (40000)هه‌زار دیناره‌وه‌ ده‌ست پێبكات،وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داوبین كه‌ پێش ئه‌وه‌ش یاساكه‌ په‌سه‌ند بكرێت،داوامان كرد قانونی موه‌حه‌دی ژماره‌ 9ـی 2014 جێبه‌جێ بكرێت.



ئاری عه‌بدوله‌تیف سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ڕاگه‌یاند:" مه‌ڕوان گه‌ڵاڵی سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ كاتی په‌سه‌ند كردنی فه‌قه‌ره‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران وتویه‌تی،له‌سه‌رده‌می ئیمامی(عومه‌ری كوڕی عه‌بدلعه‌زیز)جیاوازی له‌ موچه‌ی پله‌ باڵاهه‌یه‌،بۆیه‌ ئێسته‌ش ئاساییه‌ جیاوازی له‌ موچه‌دا هه‌بێت ده‌نگیشیان پێدا،به‌ڵام ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی یه‌كگرتوی ئیسلامی هه‌ستیه‌وه‌ پێ وت،باسی سه‌رده‌می ئیمامی عومه‌ر مه‌كه‌ چونكه‌ ئه‌وكات فه‌قیرنه‌بوه‌.


سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی وتی:"پڕۆژه‌ یاساكه‌ به‌ 73 ده‌نگ تێپه‌ڕێندرا كه‌ ته‌واوی ئه‌ندامانی فڕاكسیۆنه‌كان ده‌نگیان پێداوه‌ بۆیه‌ ئه‌و فڕاكسیۆنه‌ی بڵێت ئێمه‌ده‌نگمان په‌پڕۆژه‌ یاساكه‌ به‌ فه‌قه‌ره‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتارانه‌وه‌،نه‌داوه‌ڕاست نییه‌،ئێمه‌ش وه‌ك بزوتنه‌وه‌ ده‌نگمان پێدا،هیچ ئه‌ندام په‌ڕله‌مانێكیش دژی نه‌بوو،ده‌نگی نه‌خێریان نه‌دا.


ئامینه‌زه‌كی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فڕاكسیۆنی پارتی وتی:"له‌ ئه‌ندامانی ته‌واوی فڕاكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌نگیان به‌ پڕۆژه‌یاسایی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتارانی كوردستان داوه‌،بۆیه‌ ئه‌و فڕاكسیۆنه‌ی ده‌ڵێت،ئێمه‌ دژی فه‌قه‌ره‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران بوین،ڕاستناكات،چه‌واشه‌كاری ده‌كه‌ن ئه‌گینا بۆنه‌مان بینی هیچ ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان یان فڕاكسیۆنێك بایه‌كۆتی ده‌نگدان له‌ سه‌ر خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران بكات،وه‌په‌رله‌مان تارهه‌یه‌ له‌ ڕوی شه‌رعییه‌وه‌ پشتیوانی له‌ پڕۆژه‌كه‌ كردوه‌،كه‌ وتویه‌تی له‌ شه‌رعی ئیسلامدا ڕێگه‌ی پێدراوه‌ جیاوازی له‌ خانه‌نشینی پله‌باڵاو خه‌ڵكی ئاسای هه‌بێت،ته‌نانه‌ت شه‌رحیشیان كرد بۆمان،بۆیه‌ ئه‌گه‌ر پێویست بكات داوا ده‌كه‌ین فیدیۆی مناقه‌شه‌و دانگدان له‌سه‌ر خانه‌نشینی بڵاو بكرێته‌وه‌،تاڕای گشتی تێبگات چه‌ چه‌واشه‌كارێك هه‌یه‌.


زه‌كی وتیشی:"ئێمه‌ وه‌ك فڕاكسیۆنی پارتی پشتیوانی ته‌واوی پڕۆژه‌ی چاكسازیه‌كه‌مان كردوه‌،شانازیشی پێوه‌ده‌كه‌ین،چونكه‌ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ زۆرگرنگه‌ بۆ كوردستان،كه‌ ته‌واوی موچه‌ی بندیواران هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه،خانه‌نشینی نایاسایی ناهێڵێت،پاسه‌وانانی باره‌گا حیزبی و به‌رپرسان ڕێكده‌خاته‌وه‌،پاسه‌وانی بندیوار ناهێڵێت،پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمان به‌ران به‌یاسایی كردوه‌ ده‌بێت حكومه‌ت ژماره‌ی بانكییان بۆبكاته‌وه‌،كه‌ ئیدی فه‌رمان به‌ر دڵنیابێت له‌وه‌ی پاره‌كه‌ی نه‌فه‌وتاوه‌ وه‌ .ته‌واوی قه‌رزی فه‌رمان به‌ران لای حكومه‌ت له‌و پاشه‌كه‌وته‌ وه‌رده‌گیرێته‌وه‌



ناوبراو وتی:"، خانه‌نشینی پله‌باڵا بوه‌ته‌ پله‌به‌ندی نه‌ك وه‌ك چاران كه‌ په‌رله‌مانتار به‌،له %80 موچه‌كانیان خانه‌نشین ده‌بون ئێسته‌ پله‌به‌ندی بۆكراوه‌،ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی له‌ 50ساڵ به‌ره‌و خواربه‌ له‌%25 خانه‌نشین ده‌بێت ساڵانی خزمه‌ت و شه‌هاده‌ وته‌مه‌ن تاكۆتای كه‌ ده‌گاته‌ له‌%60 كه‌ په‌رله‌مان تارهه‌یه‌ دووملیۆن و پێنچ سه‌دهه‌زار خانه‌نشین ده‌بێت هه‌شه‌ به‌ سێ ملیۆ،وه‌ ئه‌وپه‌رله‌مان تارانه‌شی ته‌مه‌نیان له‌ 50 ساڵیدایه‌،له‌%25 ده‌ست پێده‌كات بۆ له‌ %70 كه‌ ئه‌ویش ته‌مه‌ن و خزمه‌ت و شه‌هاده‌ چارێكی ترده‌ورده‌بینێت بۆیه‌ كه‌مترین په‌رله‌مانتار،(4)ملیۆن دیناربه‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ وه‌رده‌گرێت،كه‌ موچه‌ی ته‌واوی پله‌باڵاكانی پێشتریش كه‌خانه‌نشین بون موچه‌كانیان كه‌مده‌كات.



سه‌رچاوه‌ ڕۆژنامه‌ی ئه‌ڤر