هاوڵاتیانی كوردی كه‌ركوك ژیانمان پارێزراو نییه‌

هاوڵاتیانی كوردی كه‌ركوك ژیانمان پارێزراو نییه‌

هاوڵاتیانی پارێزگای كه‌ركوك ئاماژه‌ به‌ڕه‌وشی ناهه‌مواری ئێسته‌ی شاری كه‌ركوك ده‌ده‌ن له‌ ڕوی ئه‌منییه‌وه‌،ده‌ڵێن،له‌ ژیانی ڕۆژانه‌مان دڵنیانین هیچ ئاسایشێكمان پارێزراو نییه‌ له‌ پاش 16ـی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو،به‌رپرسێكی كوردیش ده‌ڵێت،داعش بوه‌ته‌ مه‌ترسی چدی بۆسه‌ركه‌ركوك.


‌هێزه‌عێراقییه‌كان له‌ ڕۆژی 16ـی ئۆكتۆبه‌رساڵی ڕابردوو به‌هاوكاری گروپێكی ناوهێزێكی كوردی توانیان كه‌ركوك داگیربكه‌ن،به‌ڵام له‌و ڕۆژه‌وه‌ ڕه‌وشی ئه‌منی شاره‌كه‌ تێك چوه‌ كوشتن و تاڵانی وده‌ستی پێكردوه‌ ئه‌وهێزانه‌ نه‌یان توانیوه‌ گیانی هاوڵاتیانی پارێزگاكه‌ بپارێزن.


ته‌حسن محه‌ممه‌د هاوڵاتی كوردی دانیشتوی پارێزگای كه‌روكوك ڕاگه‌یاند:"ڕه‌وشی ئه‌منی كه‌ركوك زۆر خه‌راپه‌ ڕۆژانه‌ و شه‌وانه‌ كوشتن و تاڵانی هه‌ڵكوتانه‌ سه‌رماڵی هاوڵاتیان زۆر زۆربوه‌ كه‌ هیچ كات دڵنیانین له‌ ژیانی خۆمان وسه‌روماڵمان."


له‌ دوو ڕۆژی ڕابردوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ پارێزگای كه‌روك ڕویدا،داعش بوه‌ته‌ مه‌ترسیی بۆ سه‌ركه‌ركوك،هێزه‌ ئه‌منیه‌ عێراقییه‌كان ناتوانن ئاسایشی شاره‌كه‌ بپارێزن،محه‌ممه‌د گوتیشی:"ته‌نانه‌ت له‌به‌رزیادبونی ته‌قینه‌وه‌ له‌ ناوبازاڕه‌كانی شاری كه‌ركوك هاوڵاتیان به‌هۆی دڵنیا نه‌بون له‌ ڕه‌وشی ئه‌منی مه‌ترسی ته‌قینه‌وه‌،ناوێرن بڕۆنه‌ بازاڕوپێداویستی ڕۆژانه‌یان دابین بكه‌ن."


له‌سه‌رهه‌مان ته‌وه‌رنه‌وزاد كه‌ریم هاوڵاتێكی دانیشتوی كه‌ركوك لای خۆیه‌وه‌ وتی:"له ئێسته‌دا ڕه‌وشی ئه‌منی شاره‌كه‌مان و قه‌زاونه‌حیه‌كانی ده‌وروبه‌ری زۆر خه‌راپ بوه‌،كه‌ هه‌میشه‌ ترسمان له‌ ژیانی خۆمان و خێزانه‌كانمان هه‌یه‌."


كه‌ریم وتیشی:"داوا له‌ سه‌ركردایه‌تی كوردستان ده‌كه‌ین پێشمه‌رگه‌ بگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ ناو كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری چونكه‌ ئه‌و هێزانه‌ی له‌ ئێسته‌دا خۆیان سه‌پاندوه‌ ناتوانن ئه‌منیه‌تمان بپارێزن."


له‌ چه‌ند ناوچه‌ێكی كه‌ركوك هێزه‌ عێراقیه‌كان هێزه‌كانیان كشاندوه‌ته‌وه‌ مه‌ترسی داعش له‌ سه‌رپارێزگای كه‌ركوك زۆرزیادی كردوه‌،محه‌ممه‌د كه‌مال سه‌رۆكی لیستی برایه‌تی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك گوت:"ڕه‌وشی ئه‌مه‌نی كه‌ركوك له‌و په‌ڕی خه‌راپبوندایه‌ و ڕۆژانه‌ش خه‌راپتر ده‌بێت كه‌ ئێسته‌ ته‌قینه‌وه‌ كوشت و ڕاوڕوت له‌ شاره‌كه‌ زۆر زیادی كردوه‌ ئه‌و هێزانه‌ی له‌ شاره‌كه‌ن،ناتوانن ئه‌منیه‌تی هاوڵاتیان بپارێزن یان نایانه‌وێت بیپارێزن."


محه‌ممه‌د كه‌مال هێما بۆئه‌وه‌ ده‌كات:"داعش له‌ كه‌ركوك له‌ لایه‌ن هێزه‌ عێراقیه‌كان ته‌سفیه‌ نه‌كرا كاتێك 16ـی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردووهێزه‌ عێراقیه‌كان بۆ داگیر كردنی كه‌ركوك له‌ موسڵه‌وه‌ چوڵێندران،به‌ چاده‌ی قیرداهاتن،هاوكاری كران تاوه‌كوم ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌ركوكدا گرد،داعشیش له‌ ده‌وروپشتی كه‌ركوك وه‌ك خۆیانن."


ئه‌وبه‌رپرسه‌ی كورد له‌ كه‌ركوك وتیشی:"داعش مه‌ترسیه‌ بۆسه‌ر كه‌ركوك به‌هه‌مو پێكهاته‌كانیه‌وه‌،هێزه‌ عێراقیه‌كانیش نه‌یان توانیوه‌ ئه‌و مه‌ترسیه‌ بڕه‌وێننه‌وه‌ بۆیه‌ ئه‌و سه‌نگه‌ره‌ تونده‌ی له‌ لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه‌ هه‌بوبۆپاراستنی كه‌ركوك ئه‌وه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌ داگیركاره‌كانی ئێسته‌ی عێراق نییه‌."