نه‌وتی كه‌ركوك له‌مه‌رزی باشماخه‌وه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ده‌دزرێت وكۆمپانیاكانی باڵی خیانه‌ت كاری 16ـی ئۆكتۆبه‌ربۆیان ده‌گوانزن

نه‌وتی كه‌ركوك له‌مه‌رزی باشماخه‌وه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ده‌دزرێت وكۆمپانیاكانی باڵی خیانه‌ت كاری 16ـی ئۆكتۆبه‌ربۆیان ده‌گوانزنه‌وه‌


پاش ئه‌وه‌ی له‌شه‌وی 15 له‌سه‌ر 1ـی ئۆكتۆبه‌ر ساڵی ڕابردوو باڵێكی ناویه‌كێتی به‌تایبه‌ت لاهورشێخ جه‌نگی و ئاراس شێخ جه‌نگی و پاڤڵ تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سوپای پازداران كه‌ سه‌رپه‌رشتی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كه‌ن،سوپای عێراق خیانه‌تیان كرد كه‌ركوكیان دابه‌ده‌سته‌وه‌،ئیدی له‌و ڕۆژه‌وه‌ نه‌وتی كه‌ركوك له‌ لایه‌ن ئێرانیه‌كان سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت،به‌هاوكاری ئه‌و باڵه‌ی یه‌كێتی له‌ڕێگه‌ی مه‌رزی باش ماخه‌وه‌ ئاودیوبه‌ئێران ده‌كرێت.


سه‌رۆكی ‌لقی سلێمانی ئابوری ناسانی كوردستان نه‌وزاد كامیل ڕاگه‌یاند:"به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی لای من ڕۆژانه‌ نزیكه‌ی 70 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌ته‌نكه‌ر له‌ ڕێگای مه‌رزی باشماخه‌وه‌ ئه‌گوازرێته‌وه‌ بۆ ناو خاكی ئێران."


نه‌وزاد كامیل زێده‌تر گوت:"گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له‌كه‌ركوكه‌وه‌ به‌خاكی سلێمانیدا بۆ ئێران له‌ لایه‌ن گروپی خیانه‌ت كاری 16ی ئۆكتۆبه‌ری ناو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێت له‌ ڕێگه‌ی كۆمپانیاكانیانه‌وه‌،له‌ به‌رامبه‌ردا،ئێرانیه‌كان حه‌قده‌ستی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌وته‌ ده‌ده‌نه‌ ئه‌و گروپه‌ی ناو یه‌كێتی كه‌ سه‌رپه‌رشتی ڕه‌وانه‌ كردنی نه‌وته‌كه‌یان بۆ ده‌كات."


ئه‌و ئابوری ناسه‌ ده‌شڵێت:"گروپه‌كه‌ی ناو یه‌كێتی به‌ڵنیان داوه‌ كه‌ زیاترله‌ونه‌وته‌ی ئێسته‌ له‌نه‌وتی كه‌ركوك بۆ ئێرانیه‌كان بگوازنه‌وه‌،تاوه‌كوم ئه‌مانیش حه‌قده‌ستی زیاتریان ده‌ست بكه‌وێت،به‌ڵام ئه‌م به‌تاڵان كردنه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك زیانی زۆر به‌ هاوڵاتیانی كه‌ركوك ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ له‌ئێسته‌دا هیچ داهاتێكی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ كه‌ركوكیه‌كان ناگه‌ڕێته‌وه‌."


هاوڵاتیانی شاره‌كانی سلێمانی عه‌ربه‌ت سه‌یدسادق پێنجوێن كه‌ نه‌وتی كه‌ركوكی پێدا ده‌گوزرێته‌وه‌،به‌ته‌نكه‌ر نیگه‌رانن له‌ قه‌ره‌باڵخ كردنی جاده‌وبانه‌كان به‌هۆی زۆری ته‌نكه‌ره‌ نه‌وتیه‌كان،كه‌ به‌هۆی قورسی باری ته‌نكه‌ره‌كانیش زیانی زۆربه‌رجاده‌كانی ئه‌وشارانه‌ ده‌كه‌وێت.


ئه‌وبیره‌نه‌وتیانه‌ی كه‌ركوك ده‌بێت ڕۆژانه‌ نه‌وتی تێدا به‌هه‌مبهێندرێت له‌ چه‌ند ساڵی ڕابردوو ئه‌و نه‌وته‌ی كه‌ركوك له‌ لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌وتی تێدا ده‌رده‌هێندراو به‌بازاڕ ده‌كارابۆ موچه‌ی هه‌رێمی كوردستان وئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی كه‌ركوك به‌كار ده‌هێندرا،له‌ئێسته‌دا 70 هه‌زار به‌رمیلی به‌ته‌نسیقی حكومه‌تی عێراق و ئێران و باڵی ده‌ست ڕۆشتوی یه‌كێتی هه‌نارده‌ی ئێران ده‌كرێت،ماباقی نه‌وته‌كه‌ له‌كاتی ده‌رهێنانی جارێكی كه‌ ده‌خرێته‌وه‌ ناوبیره‌نه‌و‌تیه‌كان كه‌ زیانی زۆر به‌بیره‌نه‌تیه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت،نه‌وزاد كایل وای وت."


سه‌رۆكی لیستی برایه‌تی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌و باره‌وه‌ وتی:"له‌ساڵانی پێشتریشه‌وه‌ باڵی ده‌ست ڕۆشتوی یه‌كێتی به‌ته‌نكه‌ر نه‌وتی كه‌ركوكیان ناردوه‌ته‌ ئێران و فرۆشتویانه‌،له‌ ڕێگه‌ی هه‌ردوو مه‌رزی په‌روێزخان و باشماخه‌وه‌،ئه‌وبیرانه‌ی كه‌ ئه‌وباڵه‌ نه‌وتیان لێده‌رئه‌هێناو به‌ته‌نكه‌ر ده‌یان فرۆشت،بریتیبون له‌بیره‌نه‌تی بابه‌گه‌ڕگوڕ،خه‌تاس و جه‌بور:"


سه‌رۆكی لیستی برایه‌تی ده‌شڵێت:"له‌ئێسته‌دا نه‌وتی كه‌ركوك له‌ پاش ڕۆژی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر به‌ته‌نسیقی ئێرانیه‌كان و باڵی ده‌ست ڕۆشتوی یه‌كێتی و حكومه‌تی عێراق،ده‌رده‌هێندرێت و ده‌فرۆشرێت كه‌ یه‌ك دینار له‌ پاره‌ی نه‌وت نه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌بۆ شاری كه‌ركوك ده‌بێت،ته‌واوی پاره‌كه‌ له‌ نێوان خۆیان دابه‌شی ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت باڵی ماڵی مام جه‌لال ته‌نها پاره‌ی گواستنه‌وه‌ی نه‌وته‌كه‌یان پێده‌درێت،كه‌ له‌ ڕێگه‌ی كۆمپانیاكانیان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن بۆیان."


ناوبراو ده‌ڵێت:"ئێسته‌ ئێرانیه‌كان ده‌یانه‌وێت بۆڕی نه‌وتی له‌ كه‌ركوكه‌وه‌ ڕابكێشن بۆ ئێران و نه‌وتی كه‌ركوك زۆر به‌ئاسانی بۆخۆیان به‌رن كه‌ له‌م پڕۆژه‌ی ئێرانیش حكومه‌تی عێراقی ئاگاداره‌ و موافه‌قه‌تی بۆ كردون،كه‌ بۆری نه‌ته‌كه‌ به‌ناو سلێمانیدا ده‌ڕوات،تائه‌و كاته‌ی بۆری نه‌وتی كه‌ركوك ئێران ته‌واو ده‌بێت،بردنی نه‌وت به‌ته‌نكه‌ر بۆ ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت."