حمه‌ی حمه‌ سه‌عید:به‌رهه‌م ساڵح ناتوانێت ده‌نگی یه‌كێتی بۆ قه‌واره‌كه‌ی به‌رێت

حمه‌ی حمه‌سه‌عید:یه‌كێتی به‌و وه‌زعه‌وه‌ بڕواته‌ كۆنگره‌ جیابونه‌وه‌ ڕوده‌دات تێدا

حمه‌ی حمه‌ سه‌عید:به‌رهه‌م ساڵح ناتوانێت ده‌نگی یه‌كێتی بۆ قه‌واره‌كه‌ی به‌رێت

له‌ دوو ڕۆژی ڕابردوو هێرۆخان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و سه‌رپرشتیاری باڵی زۆرینه‌ی ئه‌و حیزبه‌ نامه‌یه‌كی بۆ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ناردوو داوای لێكردبوو،كه‌ نه‌بێته‌ هۆی هه‌ڵوه‌رینی جه‌پكه‌ گوڵه‌كه‌ی مام جه‌لال،كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایی یه‌كێتی له‌ ڕۆژی 25-2 ئه‌نجامبدات بۆ دیاری كردنی ڕۆژی كۆنگره‌ به‌ڵام كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ وه‌ڵامی دایه‌وه‌ به‌وه‌ی ئه‌وه‌ ئه‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ین یه‌كێتیان له‌ ڕێگه‌ی ڕێكه‌وتنه‌ نهێنیه‌كانیه‌وه‌ گه‌یاندوه‌ته‌ ئه‌م ڕۆژه‌.


حمه‌ی حمه‌ سه‌عید ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌ باره‌ی نامه‌كانی هه‌ردوو سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی بۆیه‌كتری ڕایگه‌یاند:"ئه‌و نامه‌ ناردنی هێرۆخان و كاك كۆسره‌ت بۆیه‌كتری ئاساییه‌ بۆیه‌كێتی چونكه‌ یه‌كێتی كێشه‌ی هه‌یه‌ ئیدی به‌رپرسانی باڵای به‌نامه‌ قسه‌ له‌گه‌ڵ یه‌ك ده‌كه‌ن،نه‌ك له‌ئاستی به‌رزی باڵای حزب ئه‌وه‌ له‌ ئاستی خواریشه‌وه‌،قسه‌كردن به‌نامه‌ له‌نێوان كادیرانی حیزب هه‌یه‌،ئه‌وه‌ بۆحیزبێك ئاسای نیه‌ له‌ ڕێگه‌ی نامه‌ وڕاگه‌یاندنه‌وه،به‌رپرسانی باڵایان له‌گه‌ڵ یه‌ك قسه‌ بكه‌ن كه‌ حیزبێك بێت كێشه‌ی سه‌ركردایه‌تی و دیسپلینی نه‌بێت،به‌ڵام یه‌كێتی كێشه‌ی هه‌یه‌."


‌حمه‌سه‌عید گوتیشی:" پاش دووركه‌وتنه‌وه‌ی له‌ سیاسه‌ت و نه‌خۆشكه‌وتنی (مام جه‌لال)كێشه‌كانی یه‌كێتی به‌ته‌واوه‌تی قوڵ بوه‌ته‌وه‌،كه‌ تا ئه‌وئاسته‌ی سه‌ركرده‌كانی له‌ ڕێگه‌ی نامه‌ و ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌كانه‌وه‌ قسه‌ له‌گه‌ڵ یه‌ك ده‌كه‌ن،له‌ سه‌ركێشه‌كانی یه‌كێتی."


ئه‌وئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌سه‌ر كۆنگره‌ی حیزبه‌كه‌ی وتی:"له‌م دۆخه‌ی ئێسته‌ی یه‌كێتی تێدایه‌ ناتواندرێت كۆنگره‌ ببه‌سترێت،له‌به‌رچه‌ندهۆكارێك،یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ پێشه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌مو یه‌كێتیه‌كان له‌ ئێسته‌دا ده‌ست بخه‌نه‌ ده‌ستی یه‌ك وكێشه‌كان به‌ چاره‌سه‌ری نه‌كراوی بخه‌نه‌ لاوه‌بڕۆنه‌ مه‌یدانه‌وه‌ بۆهه‌ڵبژاردن كاربكه‌ن،دوو یه‌كێتی له‌ حاڵه‌تێكی ناته‌ندروست وناته‌بایدایه‌،بۆیه‌ به‌ستنی كۆنگره‌ش پێویستی به‌حاڵه‌تێكی ته‌ندروسته‌،بۆیه‌پێویسته‌ پاش هه‌ڵبژاردنه‌كان یه‌كێتی بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ سه‌رحاڵه‌تێكی ته‌ندروستی پاشان هه‌نگاوی به‌ستنی كۆنگره‌ بندرێت،ئه‌گینا له‌ ئێسته‌دا،ناتواندرێت كۆنگره‌ ببه‌ستێت یه‌كێتی به‌م حاڵانه‌ی كه‌ تێدایه‌."


ناوبراو ده‌ڵێت:"حیزبه‌كان كاتێك كۆنگره‌ی حیزبه‌ ده‌به‌ستێت كه‌ چه‌ند ئامانجێك هه‌یه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن وه‌ك پێڕه‌وی ناخۆی حیزب و هه‌ڵبژاردنی سه‌ركردایه‌تی نوێ،چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكوڕیه‌كانه‌،هێنانه‌ پێشه‌وه‌ی ده‌موچاوی تازه‌یه‌ به‌ڵام یه‌كێتی له‌ ئێسته‌دا كۆنگره‌ ببه‌ستێت هه‌رگیزناتوانێت هیچ له‌وخاڵانه‌ی باسم كرد بیان پێكێت بگره‌ ڕه‌وشی حیزب به‌ره‌و خه‌راپترده‌چێت."


ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی ده‌ڵێت:"ئه‌گه‌ربێت وله‌ئێسته‌دا به‌وڕه‌وشه‌ ناته‌ندروسته‌ی كه‌ تێدایه‌بڕواته‌ كۆنگره‌،بیانه‌وێت خه‌ڵكه‌ شۆڕشگێڕه‌كان ده‌رپه‌ڕانێنن،به‌راوێز خستن ئه‌وه‌ یه‌كێتی،جیابونه‌وه‌ی گه‌وره‌ تری لێ چاوه‌ڕێ ده‌كرێت،بۆیه‌ هه‌مویه‌كێتیه‌كان موتله‌قه‌ن له‌گه‌ڵ به‌ستنی كۆنگره‌ین به‌ڵام كۆنگره‌یه‌ك بۆ ڕێكخست وبه‌هێز كردنه‌وه‌ی یه‌كێتی نه‌ك كۆنگره‌یه‌ك بۆ پلان گێڕی له‌ یه‌كتری،ته‌سفیه‌ و حیسابات،بۆیه‌ پێویسته‌ پێش كۆنگره‌ ته‌واوی كێشه‌كان چاره‌سه‌ركرابن و ئه‌ندام تێكۆشه‌رانی ئاشتكرابێته‌وه‌."


له‌ باره‌ی ئه‌وه‌ی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی لێدوانده‌ده‌ن له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی پێویسته‌ یه‌كێتی بزوترین كات كۆنگره‌ ببه‌ستێت،ناوبراو گوتیشی:"ئه‌وه‌ی ئێسته‌ چه‌ند كه‌سێك لێدوان ده‌دات له‌سه‌ر په‌له‌كردن له‌ به‌ستنی كۆنگره‌ چگه‌ له‌ موزایده‌ هیچی كه‌ نییه‌."


ئه‌وبه‌رپرسه‌ی یه‌كێتی زێده‌تر گوت:"به‌پێ پێڕوه‌ی ناوخۆی حیزب ئێسته‌ كاك كۆسره‌ت كه‌سی یه‌كه‌می یه‌كێتییه‌ و ئه‌ویش ده‌توانێت،بڕیارله‌ سه‌رته‌واوی بڕیاره‌كانی یه‌كێتی بدات،پێویستیشه‌ ماڵباتی مام جه‌لال بێن وله‌گه‌ڵ كاك كۆسره‌ت،ڕێكبكه‌ون وبڕیارله‌سه‌رته‌واوی كێشه‌ وبڕیاره‌كانی یه‌كێتی بده‌ن ئه‌گه‌رنا هه‌ربڕیارێك به‌بێ كاك كۆسره‌ت،ناتواندرێت هیچ بڕیارێك بدرێت،وه‌ له‌ ئێسته‌شدا كاك كۆسره‌ت ده‌سه‌ڵاتی سكرتێری یه‌كێتی به‌كارنه‌هێناوه‌ ئه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ بوه‌ كه‌ نایه‌وێت كێشه‌كانی یه‌كێتی زیاد بكات ئه‌گه‌رنائه‌توانێت هه‌موبڕیارێك بدات ئه‌وه‌ پێڕه‌وده‌سه‌ڵاتی حیزبی پێداوه‌،خۆشم وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی گله‌یم له‌ كاك كۆسره‌ت كردوه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌كارنه‌هێناوه‌،به‌رێزیشیان له‌ نامه‌كه‌ی بۆهێرۆخان ناردوویه‌تی ئیشاره‌تی به‌وه‌ كردوه‌ كه‌ بۆئه‌وه‌ی لێك ترازان ڕونه‌دات،ده‌سه‌ڵاتی سكرتێری گشتی حیزبم به‌كارنه‌هێناوه‌."


له‌ باره‌ی ئه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێكی یه‌كێتی به‌ستنی كۆنگره‌ ده‌به‌ستنه‌وه‌ به‌ وه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێت ئه‌و ده‌موچاوه‌ بێزراوانه‌ لابه‌رن كه‌ له‌ناوجه‌ماوه‌ری یه‌كێتی بێزراون،ناوبراوگوتی:"هه‌موكه‌س ده‌زانێت كێ ده‌موچاوی بێزراون وناشرین كێن ئه‌وانه‌ی بێزراون له‌ ناوخه‌ڵكی یه‌كێتی و مه‌ڵبه‌ندووكۆمیته‌كان،نه‌ك به‌قسه‌ی ئه‌م وئه‌وكه‌ ئیشیان موزایده‌یه‌."


له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا به‌رهه‌م ساڵح ده‌توانێت ده‌نگی یه‌كێتی بۆخۆی به‌رێت:"حمه‌ی حمه‌سه‌عید ده‌ڵێت:"به‌داخه‌وه‌م بۆده‌رپه‌ڕاندنی كاك به‌رهه‌م كه‌ پیاوێكی ژیرودانا بو كه‌ نه‌ده‌بوكێشه‌ی یه‌كێتی بگاته‌ ئه‌وئاسته‌ی سه‌ركرده‌یه‌كێ له‌وئاسته‌ پاشه‌ی عاچز بكرێت ومه‌جبوربه‌ڕۆشتنه‌ده‌ره‌وه‌ی له‌ یه‌كێتی بكرێت،به‌ڵام من پێم وانییه‌ به‌رهه‌م ساڵح كاریگه‌ری له‌سه‌رده‌نگی یه‌كێتی زۆرهه‌بێت،ئه‌وده‌نگه‌ی به‌رهه‌م ساڵح له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ده‌ستی دێنێت بۆ قه‌واره‌كه‌ی ده‌نگی جه‌ماوه‌ری كوردستان به‌گشتی ده‌بێت،هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازم."


ناوبراو ده‌ڵێت:یه‌كێتی مه‌كته‌بی سیاسی نه‌ماوه‌ چونكه‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردیه‌تی له‌ دانگدانێك مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌،مه‌كته‌بی سیاسیمان نه‌ماوه‌."


سه‌رچاوه‌ ڕۆژنامه‌ی ئه‌ڤرۆ