وه همی مێژووناسی

وه همی مێژووناسی
د . نەجم ئەڵوەنی
له وه تی ڕووداوه کانی 16ی ئوکتۆبه ر ڕوویانداوه ، هه ندێ که س به ناوی جیاواز چ له که ناڵه ئاسمانییه کان و چ له سۆشیال میدیاوه بوونه ته ده م ڕاستی مێژووی کوردوو بێ سڵ کردن له و سه رلێشێوانه ، که ونه ته لێکدانه وه ی مێژووی دوورو نزیکی کوردو بێ گوێدانه ویژدان ،خه ریکی شێواندنی ڕاستییه کانی مێژووی ئه م میلله تن . هه ریه که له ڕاستی خۆیه وه ئاوه که شێلو ده کات بێ ئه وه ی ڕۆژێک خۆی ماندوو کردبێ هه ندێ زانیاری ده رباره ی چۆنیه تی نووسین و گێڕانه وە و لێکدانه وه ی زانستی مێژوو به ده ست بهێنێ.
 مێژوو کۆکردنه وه ی به ڵگه نامه ی ده وێ ،پاشان وردبینی کردنی ئه و به ڵگه نامانه بۆ دڵنیابوون له ڕاستی و ڕه خنه گرتن له ساخته کارە کانی ، دوای ئه وه قۆناغی نووسین ده س پێ ده کات و ده بێ مێژوونووس تاده توانێ بابه تی بێ و له ژێر کاریگه ری هیچ سۆزێکدا بڕیار له سه ر رووداوه کان نه دا بۆ ئه وه ی له پرۆسه ی هه ڵسه نگاندا نه که وێته هه ڵه وه .
   میلله تی کورد به هۆی هه ڵکه وته ی جوگرافیای وڵا ته که یه وه ،هه روه ها به هۆی دابه شکردنی خاکی ئه م وڵاته به سه ر چوار وڵاتی جیاوازی داگیرکه رە وه ،تووشی ده یان کاره سات هاتووه ، هه رکه هه وڵی بۆسه ربه خۆییداوه ، له چوارلاوه دژایه تی کراوه و زۆرجاریش له لایه ن ده وڵه ته ئیمپریالیزمه کانی وه ک به ریتانیاو فه ره نساو ئە مریکاو هه ندێ وڵاتی ده وروو به ره وه وه ک پاکستان و هه ندێ وڵاتی دیکه ی وه ک جه زایه رو میسره وه گه له کۆمێی لێکراوه .
 له ساڵانی شه سته کاندا سووپای میسرو سووریاو ئێران و تورکیاو عێراق پێکه وه و هه ریه ک به جۆری دژی خه باتی ئه م میلله ته هاوکاری یه کتریان کردووه . ته نانه ت ده وڵه تێکی وه ک سۆقیه تی جاران که خۆی بە پشتیوانی گه لان ده زانی ، ئه ویش  دژی ئه م گه له وه ستاوە و بۆ خاتری به رژه وه ندییه کانی  پشتی له گه لی کورد کوردووه .
 ئه وانه ی له سه رە وه ئاماژه م پێکردن به شێکن له و هۆکارانه ی کوردیان تووشی نه هامه تی کردووه ، جگه له فاکته ری ری ئابووری و جێۆپۆلیتیکی هه ڵکه وته ی خاکی کوردستان که دە که وێته ناوجه رگه ی رۆژهه ڵاته وه  ، ئه وه ی کوردستانی به ده سته وه بێ وه ک ئه وه وایه ڕۆژهه ڵاتی داگیرکردبێ .
  من لێره دا پاکانه بۆ شکسته کانی کورد ناهێنمه وه، بە ڵکو ده مه وێ وڵامی ئه وانه بده مه وه که کورد به هیچ نازنن و به شایانی ئه وه ی نازانن وڵاتێکی ئازادو سه ربه خۆی هه بێ .
 شکسته کان  ئه گه ر به شێکی بۆ سه رکردە کانی ئه م میلله ته بگه ڕێته وه ، ئه وا به شێکی زۆری بۆ ئه و هۆکارنه ی سه ره وه ده گه ڕێته وه ، بۆیه نابێ ئه و شکستانه به به شێک له پئکهاته ی جه سته یی و عه قڵی ئه م میلله ته بزانرێ و به گوێره ی ئه مه ش له پایه ی کوردبوونی خۆمان که م بکه ینه وه .
من دڵنیام ئه گه ر کوردیش وە ک ڤێتنام له لایه ن چه ند ده وڵه تێکی وه ک سۆڤیه ت و چینه وه پشتگیری کرابایه ئێستا خاوە نی ده وڵه تێکی به هێزی سه ربه خۆبوو ، بە هه مان شێوه ش ئە گه ر ڤێتنام به ته نیا ، بێ پاڵپشتی شه ڕی له گه ڵ ئه مریکا کردبا ئە وا تووشی شکستێکی گە وره ده بوو ، چونکه گه لی ڤێتنام له ناو خۆدا دابه شی دوو به ره بوون ، به ره یه کیان له گه ڵ شۆڕش بوو ،به ره که ی دیکه یان له گه ڵ ئه مریکا.