ئارام قادر:كۆمه‌ڵ داعشی كاندید كردوه‌ بۆ په‌رله‌مانی عێراق

ئارام قادر:كۆمه‌ڵ داعشی كاندید كردوه‌ بۆ په‌رله‌مانی عێراق

كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان بۆ دوه‌م جارسه‌لیم شوشه‌كه‌یی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئێسته‌ی عێراق له‌سه‌رفڕاكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كاندید كردوه‌ته‌وه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12-5ـی ئه‌مساڵی عێراق.


سه‌لیم شوشه‌كه‌ی له‌ ماوه‌كانی ڕابردوو به‌وه‌تۆمه‌تبار كرا كه‌ هاوكاری داعشی كردوه‌ له‌ سه‌ره‌تای دروستبونی ئه‌و ڕێكخراوه‌ تیرۆریستیه‌ بۆیه‌ ده‌نگانه‌وه‌یه‌كی زۆری له‌ شه‌قامی كوردی به‌دوای خۆیدا هێنا به‌ڵام سه‌لیم شوشه‌كه‌ی ئه‌وتۆمه‌تانه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه‌ له‌كاتی خۆیدا.


ئارام قادر به‌رپرسی باڵا له‌ هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری ڕایگه‌یاندوه‌:كۆمه‌ڵی ئیسلامی سه‌لیم شوشه‌كه‌ی كاندید كردوه‌ بۆ په‌رله‌مانی عێراق،كه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌هاوكاری ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش.


له‌كوردستان هه‌میشه‌ حیزبه‌ ئیسلامییه‌ كان ئه‌وه‌نده‌ی كه‌سایه‌تیان كاندید كردوه‌ له‌ پیاوانی ئاینی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگی ده‌نگده‌ران بۆ حیزبه‌كه‌یان له‌ ڕێگه‌ی هه‌ستی ئاینی ئه‌وه‌نده‌ كاریان نه‌كردووه‌ بۆ كاندید كردنی كه‌سانی ئه‌كادیمی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان و عێراق.