تره‌مپ: خه‌رجكردنى حه‌وت ترلیۆن دۆلار له‌ خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا گێلانه‌یه‌

سه‌رۆكى ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 12/ 2/ 2018 ڕای گه‌یاند، خه‌رجكردنى حه‌وت ترلیۆن دۆلار له‌ خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست "كارێكى گیلانه‌یه‌".


دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا، له‌ پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی (توویته‌ر) ڕای گه‌یاند: "ئه‌م هه‌فته‌یه‌، بۆ ژێرخانى ئابوورى ئه‌مریكا هه‌فته‌یه‌كی مه‌زن ده‌بێت ".


هه‌روه‌ها، گوتیشی: "كارێگى گیلانه‌مان كردووه‌ كه‌ له‌ خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، حه‌وت ترلیۆن دۆلارمان خه‌رج كردووه‌". له‌درێژه‌ى نووسینه‌كه‌یدا، جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌، كه‌: "ده‌بێت له‌مڕۆوه‌، ده‌ست به‌ بونیاتنانه‌وه‌ى وڵاته‌كه‌مان بكه‌ین.


دۆناڵد تره‌مپ، له‌ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تییه‌وه‌ و له‌ دواى وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكى ئه‌مریكا، به‌ به‌رده‌وامى له‌ لێدوانه‌كانیدا ڕه‌خنه‌ى له‌كاره‌كانى ئیداره‌ى پێشووى ئه‌مریكا، ده‌گرێت