مەحمود چەلەبی: بوون بە دووەمین نەتەوە باشترە لە بوون بە سێیەمین نەتەوە

25 Aug 2017

avatar
مەحمود چەلەبی، سەرۆکی لیستی هەولێری تورکمانی، دەربارەی گۆڕانکاریەکانی ناو کۆلێژی ئیحسان دۆغرەمەچی باسی لەوە کرد کە ماوەی ٢ ساڵە پەیوەندی بەو کۆلێژە نەماوە، گوتیشی “ئاگاداری گۆڕانی ناوی کۆلێژەکە نیم بەڵام هیچ گۆڕانکاری لە سیستەمەکەدا رووی نەداوە”.



مەحمود چەلەبی، رایگەیاند کە کلینکی هەولێری تورکمانی لە مانگی ئەیلوول وەک جاران دەست دەکاتەوە بە خزمەتکردنی قوتابیانی تورکمان.



سەرۆکی لیستی هەولێری تورکمانی، دەربارەی نوێنەرایەتی کردنی لیستی هەولێری تورکمانی لەلایەن ماجید بازرگانەوە، گوتی “هەندێک هەڵسوکەوتی ماجید بازرگان پێم خۆش نەبوو و بۆیە داوام لێکرد لە لیستی هەولێری تورکمانی جیاببێتەوە و جیابووەوە، لەبەر ئەوە ماجید بازرگان نوێنەرایەتی لیستی ئێمە ناکات، ماوەی ساڵێک زیاترە بەم شێوەیەیە”.

چەلەبی، دەربارەی ریفراندۆم گوتیشی ” دووەم نەتەوە بوونمان باشترە لەوەی ببین بە سێیەم نەتەوە”.



مەحمود چەلەبی، دەربارەی رۆژەڤ و ریفراندۆم، وەڵامی پرسیارەکانی تەبا-ی دایەوە.



پێش ماوەیەکی کورت، ناوی بیلکەنت لە نێو ناونیشانی” کۆلێژی ئیحسان دۆغرەمەچی” دەرهێنرا، پاشان هەندێک کەس تۆماری قوتابی لابرد و وەرگرتنە تایبەتەکان لابران. دەتوانی بە کورتی باسی دوا پێشهاتەکانمان بۆ بکەیت؟



نزیکەی ٢ ساڵە پەیوەندیم بە کۆلێژ نەماوە. لەبەر ئەوەش زۆر زانیاریم نیە و ئاگاداری گۆڕانی ناوی بیلکەنتیش نەبووم.بە پێی زانیارییەکان تا ئێستاش پەیکەری ئیحسان دۆغرەمەچی لە کۆلێژەکە ماوە. ئاگاداری گۆڕانی ناو نەبووم بەڵام هیچ گۆرانکاریەک لە سیستەم رووینەداوە.



وێرای ئەوەی بودجەی خۆیان هەبوو، چەندین ساڵ هاوکاری کران. ئەوەی من بیزانم تا ئەو مانگە هاوکاری هاتووە. هیچ گۆڕانکارییەک لە سیستەم رووینەداو بەڵام هەندێک کەس بە جۆرێکی تر تێدەگات. گەر نموونەیەک بهێنمەوە: پێشتر لە پۆلێکدا مامۆستایەک و یاریدەدەرێک پێویست بوو هەبێت. بەڵام بە پێی ستاندەردەکانی بیلکەنت دەبێت ٢ مامۆستا ٣ یاریدەدەر دەبێت هەبێت. ئێستا گەیشتە ئاستی پێویست و سیستەمی خۆیان دانا. ئیدی پێویست بە مامۆستای گرانبەها نەماوە، بە هەمان بڕوانامە لە ئەمریکا و بەریتانیا مامۆستا هێنرا و نرخەکانیش دابەزی. سەبارەت بە بڕینی پارە، بەڕاستی هیچ زانیاریم لەسەر نیە.



کلینیکی هەولێری تورکمانی زۆر خزمەتی قوتابی تورکمان و خەڵکی هەولێری کردووە. بەڵام بەم دواییانە باس لە داخران و گۆڕانی خاوەنی دەکرێت، لەسەر ئەم پرسە چیتان هەیە بڵێن؟



بە هەمان شێوە، نزیکەی ٢ ساڵ یان زیاتریش دەبێت پەیوەندیم بە کلینیک نەماوە، بەڵام بەپێی ئەوەی کەئاگادارم تەنها شێوە گۆڕاوە. لە ئێستادا لە نێوان وەقفی ئیحسان دۆغرەمەچی و وەزارەتی پەروەردە و فێرکردن رێککەوتنێک هەیە. لە چوارچێوەی ئەم رێککەوتنە، کلینکێکی گوازراو درووست دەکرێت.



لە قوتابخانەیەکی شاری هەولێر شوێنێک دابینکراوە، وابزانم لە مانگی ئەیلوول کلینیک بۆ خزمەتکردنی قوتابیانی تورکمان، دەست بە کارەکانی دەکات. لێرەدا ئەوەی لە وەزارەتی پەروەردە چاوەرێ دەکرێت، دابین کردنی شوێنە. بەخۆشحاڵییەوە راوێژکاری پەروەردەی تورکمانی دابینکردنی شوێنەکەی راگەیاند. بەمجۆرەش دووبارە دەست بە چارەسەرکردنی قوتابیان و خزمەتکردنیان دەکرێتەوە.



هۆکاری کرانەوەی ئەم کلینیکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە کاتی خۆی یاساکانی عێراق، مۆڵەتی یاسای بە نۆرینگەی تایبەت نەدەدا. بەداخەوە یاساکان لە رژێمی پێشوو بۆ سووککردنی مرۆڤەکان دادەنران. بۆ ئەوەی ئەو کارە بکەی پێویست بوو لە وەزیر و بەرێوەبەر بپارێیتەوە. ئەوە لە هەموو رژێمە دیکتاتۆریەکان هەیە. بۆ نموونە لەسەر شۆستە دەمەوێ دار بچێنم بەڵام رێگە نادەن، بە داخەوە ئەم جۆرە نموونانە هەیە ئینشاللە بەپێی کات ئەوانیش نامینێت. بۆ کردنەوەی نۆرینگەی پزیشکی پێویستی بوو کەسی شارەزا بێنیت، ئێمەش لەگەڵ چەند دکتۆرێک قسەمان کرد، ئەوانیش بێ ئەوەی هیچ پارەی کرێ بدەن ، داواکاریەکەیان قبووڵ کرد.



ئێمەش گوتمان وەرن نۆرینگەی خۆتان بکەنەوە، ئێمە هیچ قازانجێکمان ناوێ، تەنها دەمانەوێ نۆرینگە بکرێتەوە و قوتابی تورکمان چارەسەر بکرێت. تەنها قوتابیانی تورکمان نا بەڵکو قوتابیە کوردەکانی ناوچەش، مامۆستاکان، خزمەکان، خزمەتگوزارەکانیان و هەموویان چارەسەر بکرێن. ئەمە بەم شێوەیە بۆ چەند ساڵێک بەردەوام بوو، بەڵام دواتر دکتۆرەکان نۆرینگەی تایبەتیان کردەوە و وەقفی ئیحسان دۆغرەمەچی بڕیاری داخستنی کلینیکی دا، لە بری ئەوە بڕیاریدا شوێنێکی تر بکاتەوە کە تایبەت بێ بە کارەکانی ئەوان. دەستخۆشی لە وەزیری پەروەردە دەکەم شوێنێکی دا بە ئێمە. وەک باسم کرد بە سیستەمێکی تر کارێکی باش دەکرێت.



گشتپرسی، لەم رۆژانەدا بە گەرمی باسی لێوە دەکرێ. نوێنەری لیستی هەولێری تورکمانی رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ریفراندۆم. لە سەردانەکان و کۆبوونەوەکاندا بەشداری دەکات و لە هەمان کاتدا ناوی لە لیستی دانووستانەکانی ریفراندۆم لەگەڵ بەغداد هەیە. رای ئێوە چیە لەسەر ریفراندم؟



یەکەم جار دەمەوێ تێگەیشتنێکی هەڵە راست بکەمەوە. ئەو پەرلەمانتارەی باسی لێدەکەن ماجید بازرگانە، ناوبراو کاتی خۆشی کاندیدی من نەبووە، بەڵام لایەنەکانی تر ناوی ماجید بازرگانیان لەوێ دانا. نامەوێ بچمە ناو ناوەرۆک، بەڵام ٣ لە کاندیدەکان لە لیستی یەکەم بوون بەجۆرێک، پیرۆزبایی زۆرێك لە کەسایەتییە پلەدارەکان بەمن گەیشت. یەک لە کاندیدەکان سۆنگول قەسابۆغلو بوو و کاندیدێکی زۆر بەهێز بوو، رکابەرەکەشی عەلی کفرلی بوو. ئەم دوو کاندیدە زۆر باش بوون لە رکابەرییەکە، لە کاتی هاتنی پیرۆزبایی گوتیان ئەم دوو کاندیدەتان دەرچوون و سێیەمیش لە رکابەری بەردەوامە.



هەروەها ٥٠٠ چاودیرمان هەبوو لە هەڵبژاردنەکان. زیاتر لە ٦٠ هەزار دەنگمان هێنابوو. واتە ٢٠ هەزار دەنگمان کەمی کردبوو. چونکە لیستی هەولێری تورکمانی لە هەڵبژاردنی پێشوو ٨٤ هەزار ٨٠٠ دەنگی هێنابوو و شێردل تەحسین بۆ پەرلەمان هەڵبژێردرا. گوتیان تورکمان ٢ دەنگیان داوە ٢ بۆشاییان پرکردۆتەوە لە دەنگدانەکە ‘دیارە تورکمان ئەوەندە بێ کەڵتوورە شوێنی هەڵەیان پر کردووەتەوە بۆیە دەنگمان کەم کرایەوە بۆ ٣٠٠٠’ لەو کاتەدا زۆر گازەندەمان پێشکەشکرد، بەڵام سوودی نەبوو.



بەرێز بازرگان کەسێکی باشە. بەڵام هەندێک هەڵسوکەوتی ناوبراو پێمخۆش نەبوو، بۆیە داوام لێکرد لە لیستەکەمان جیاببێتەوە، بەمشێوەیە جیابووەوە. لەبەر ئەوە ماجید بازرگان نوێنەرایەتی لیستی ئێمە ناکات. نزیکەی ساڵێکە بەم جۆرەیە. هەربۆیە ئێستا ئەو پەرلەمانتارێکی سەربەخۆیە. لیستی هەولێری تورکمانی نوێنەری نیە لە پەرلەمان. دیارە ئەو دەیەوێ بەم جۆرە خزمەتی تورکمان بکات ئێمەش رێز لەم بریارە دەگرین. لەم کاتەشەوە ماجید بازرگان بە سەربەخۆ خۆی دەناسێنێت نەک نوێنەری هەولێری تورکمانی. لەسەر ئەم دۆخەش راگەیەندراومان بڵاو کردەوە، دیسانەوە ماجید بازرگان وەک برای منە. کە لەگەڵ ئێمە بوو، کاری جوانمان ئەنجامدا بەڵام لە نێوان براکانیش جیاوازی ئایدۆلۆژی دەبێت، واتە یەکێک دەبێتە ئەندامی پارتی ئەلف بەڵام ئەوی تر دەبێتە ئەندامی پارتی باء. ئەمەش پێویستییەکی دیموکراسییە. لەمەودوا ماجید بازرگان کاری باش بکات یاخود کاری خراپ بکات پەیوەندی بەخۆیەوە هەیە هەقی بە بەسەر لیستی هەولێری تورکمانی نیە.
راپۆت