لاهوور جه‌نگی ڕێگره‌ له‌ به‌رده‌م په‌ره‌پێدانی پڕۆژه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌

2020 Feb 19

avatar

لاهوور جه‌نگی ڕێگره‌ له‌ به‌رده‌م په‌ره‌پێدانی پڕۆژه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌


پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ئیداره‌كه‌ی به‌ده‌ست یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه‌یه‌، به‌هۆی قۆرخكاری حزبی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ به‌رده‌وام ئه‌و پارێزگایه‌ له‌ پاشه‌كشێداییه‌.


سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له‌ حكوومه‌تی خۆجه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ نه‌ی ویست ناوی ئاشكرابكرێت به‌ ماڵپه‌ڕی چركه‌ی ڕاگه‌یاند:" به‌هۆی خه‌راپی ئیداره‌دانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ ئه‌و شاره‌ به‌رده‌وام له‌ پاشه‌كشێدایه‌، هاوڵاتییه‌كانی شاره‌كه‌ به‌جێ ده‌هێڵن.


له‌ 3ـی ساڵدا له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ زیاتر له‌ 686 خێزان هه‌ڵه‌بجه‌یان به‌جێ هێشتووه‌ ڕویان له‌ شاره‌كانی تری كوردستان كردووه‌.


سه‌رچاوه‌كه‌ی چركه‌ زیاتر وتی، هه‌ر وه‌به‌رهێنه‌رێك بیه‌وێت له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان بكات ئه‌وه‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسانی یه‌كێتی داوای پشكی لێده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ ڕێگر له‌به‌رده‌م وه‌به‌رهێنه‌ران پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌نجام بده‌ن.


زۆرینه‌ی به‌رپرسانی یه‌كێتی له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌ر به‌ باڵی لاهوور جه‌نگین و به‌ ڕه‌فتاره‌كانیان شاره‌كه‌یان له‌ پێشكه‌وتن ڕاگرتووه‌.

راپۆت