شاناز ئیبراهیم چاره‌نووسی به‌رهه‌م ساڵح چاره‌نووسی دایكی ده‌بێت

2020 Feb 19

avatar

شاناز ئیبراهیم چاره‌نووسی به‌رهه‌م ساڵح چاره‌نووسی دایكی ده‌بێت


به‌رهه‌م ساڵح ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی پاش ئه‌وه‌ی لاهوور جه‌نگی و پافڵ تاڵه‌بانی هه‌ردوو جووت ئامۆزا بوون به‌ هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی، ئاوت كرا له‌ سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كه‌.


به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتی باس له‌وه‌ده‌كه‌ن چاره‌نووسی به‌رهه‌م ساڵح له‌ ناو یه‌كێتی به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه‌، ماڵی شێخ جه‌نگی و جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌ستیان به‌سه‌ر یه‌كێتیداگرت.


شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌ڵێ، چاره‌نووسی به‌رهه‌م ساڵح چاره‌نووسی دایكی ده‌بێت له‌ ناو یه‌كێتی.


به‌رهه‌م ساڵح دووای جێ هێشتی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی خۆی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد و وه‌رزێك توانی به‌رده‌وامبێت، پاش شكستی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق گه‌ڕاییه‌وه‌ ناو یه‌كێتی، ئێستاش وه‌ك تۆڵه‌ لێكردنه‌وه‌ هیچ پۆستێكی باڵای له‌ناو حیزبه‌كه‌ بۆ دیاری نه‌كراوه‌.

راپۆت