مەسرور بارزانی و پاپای ڤاتیکان لە کۆبوونەوەدان

2020 Feb 19

avatar

کەمێک لەمەوبەر و وەک چاوەڕوان دەکرا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پاپای ڤاتیکان کۆبووەوە.

لە میانی دیدار و کۆبوونەوەکانی لە ڕۆما و ڤاتیکان، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٠، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان کۆبووەوە و تائێستاش کۆبوونەوەکەی بەردەوامە.

دوێنێ سێشەممەش مەسرور بارزانی لەگەڵ هەریەک لە سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا و سەرۆک وەزیرانی ڤاتیکان کۆببووەوە و چەند پرسێکی گرنگی تاوتوێ کردبوو.

راپۆت