به‌په‌له‌: هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ ده‌روازه‌ی باشوور و ڕۆژئاوای داخست

9 Oct 2019

avatar

به‌په‌له‌: هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ ده‌روازه‌ی باشور و ڕۆژئاوای داخست


دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هێرشى توركیا بۆ ڕۆژئاوى كوردستان ده‌ستى پێ كرد و تا ئاماده‌كردنى ئه‌و هه‌واڵه‌ شه‌ڕ و ئاڵۆزى ڕوو له‌ زیادبوونه‌، خه‌ڵكى سه‌رێ كانى به‌هۆى بۆردمان و هێرشه‌كانى توركیا ماڵه‌كانیان جێده‌هێڵن.


سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت‌ له‌ سه‌ر سنووری نێوان باشوور و رۆژئاوای كوردستان له‌ دیوی رۆژئاوا، بڵاوى كرده‌وه‌ كه‌ به‌ بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر، ده‌روازه‌ی سێمالكا له‌ نێوان باشوور و رۆژئاوای كوردستان داخرا.


وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی پێدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر بۆیه‌ ئه‌و بڕیاره‌ی داوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌ ترسی هێرش و بۆردمانه‌كانی توركیا ماڵ و حاڵی خۆیان جێ ده‌هێڵن، په‌نا بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌هێنن.

راپۆت