به‌په‌له‌: یه‌كێتی بڕیاری دواخستنی كۆنگره‌ی دا

9 Oct 2019

avatar

به‌په‌له‌: یه‌كێتی بڕیاری دواخستنی كۆنگره‌ی دا


بڕیاربوو یەکێتی نیشتمانیی کوردستان پێش کۆتایی هاتنی ئەمساڵ کۆنگرە ببەستێت، پرس میدیا زانیویەتی تا ئێستا هیچ ئامادەکاریەک بۆ کۆنگرە نەکراوە و چاوەڕوان دەکرێن لە ڕۆژانی داهاتوودا بە فەرمیی بەستنی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی دوابخرێت.


مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بڕیاریدابوو ٧ی کانونی یەکەمی ئەمساڵ کۆنگرەی چوارەمی خۆی ببەستێت کە ساڵانێکە جار لەدوای جار و هەرجارەو بە بیانوویەک دوادەخرێت.


به‌پێ زانیارییه‌كان، لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی یەکێتی کە پێکهێنراوە، هیچ ئامادەکارییەکی ئەوتۆی نەکردووە و تەنها یەک کۆبوونەوەی ئەنجامداوە.


ئەگەری بەهێز ئەوەیە کۆنگرە دوابخرێت و بیانووی ناجێگیری دۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە بهێنرێتەوە.


سەبارەت بە هەمان پرس، سەرتیپ جەوهەر کادیری پێشکەوتووی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوو نوسیویەتی "کۆنگرەش ئێوە خۆش" کە ئەمە وەکو ئاماژەیەکە بۆ هەوڵی دواخستنی کۆنگرەی یەکێتی.

راپۆت