سه‌رۆكی حیزبێكی كوردی ده‌تواندرێت خاڵه‌كانی ڕێفراندۆم جێبه‌جێ بكرێت

8 Oct 2019

avatar

سه‌رۆكی حیزبێكی كوردی ده‌تواندرێت خاڵه‌كانی ڕێفراندۆم جێبه‌جێ بكرێت


محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کورد بۆ دیسانەوە بەدەستهێنانەوەی ئەو ناوچانەی کە لەدەستیداون و ئێستا لەژێردەستی حکومەتی عیراقدان پێویستی بەوەیە روداوێکی گەورە لە عێراق ڕوبدات، ده‌شڵێت: "کورد ریفراندۆمی کردوە و کۆتایهاتووە بەڵام دەتوانرێت خاڵەکانی ریفراندۆم جێبەجێ بکات ئەگەر دۆخی عیراق بەمجۆرەبێت".


محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری حزبی سۆسیالیست باس لەدۆخی ئێستای عیراق و خۆپیشاندانەکانی ئەم چەند رۆژە دەکات و دەڵێت: "کورد دەتوانێت سود لەم دۆخەی ئێستای عیراق وەربگرێت و یەکەم بەوەی ئەم خۆپیشاندانانە دوو هۆکاری هەیە، یان بەهۆی ئەوەی رۆژانە پێنج ملیۆن بەرمیل نەوت دەفرۆشرێت بەڵام خەڵك بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاریە سەرەتاییەکانەوە لەسەر شەقامەکانن".


ده‌ڵێت: "دوومیشیان، یان ئەوەی کە خۆپیشاندانەکان سیاسین و ئاڕاستەکراون لە نێوانی شیعە و سوننە، یا عیراق و وڵاتانی تر ئەمە جۆرێکی ترە، دەبێت کورد لەهەردوو حاڵەتەکەدا کۆببێتەوە و قسەی لەسەر بکات، چونکە هەرشتێک لە عیراق رووبدات بە ئیجابی و سلبی دەبێت کورد کۆبێتەوە، چونکە کاریگەری لەسەر کورد هەیە و کوردیش باجی ئەوانەی داوە، بۆیە کورد دەبێت ئامادەبێت و بەسەر فرسەتی خۆیدا باز نەدات لەعیراق".


سەبارەت بە ئەگەری دوبارە ئەنجامدانی ریفراندۆم لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان وتی: "کورد جارێکی تر پێویستی بە ریفراندۆم نەماوە، کورد ریفراندۆمی کرد و کۆتایی هاتووە، هەتا هەتایە زیندووە و دەمێنێتەوە وەک باسم کردووە لەباخەڵی هەموو کوردێکدایە و تاپۆیەکی رەشە، ریفراندۆم جارێکی تر لەمێژووی کورددا پێویست نیە، بەڵام دەتوانرێت خاڵەکانی ریفراندۆم جێبەجێ بکرێت".


وه‌ك محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ئاماژه‌ی پێدا، "ئێمە لەکاتی خۆشیدا کە ریفراندۆممان کرد بۆ ئەوەنەبوو کە بڕیاری یەکسەر بدەین بۆ دەوڵەتی کوردی، ئێمە مافی چارەی خۆ نوسینمان هەیە، قۆناغەکانی فیدراڵی و کۆنفیدراڵیە، بۆ ئەم قۆناغەی ئێستای عیراق، کە عیراق ببێتە سێ بەشەوە بۆ ئەوەیە کە کۆنفیدراڵی بێت، بۆ کۆنفیدراڵیش باشترین فرسەتە ئێستا حەقە دنیای دەرەوە و وڵاتان و ئەمریکا و تەنانەت عیراق خۆشی بگاتە ئەو بڕوایەی کە عیراق بەم شێوەیەی ئێستا ناتوانێت بژی دەبێت ببێتە سێ دەوڵەت بە کۆنفیدراڵی".


باسی لەوەکردوە، کورد دەبێت ئێستا لەڕووی سیاسی و عەسکەری و پەیوەندی و دیبلۆماسیەوە لەهەموو بوارەکاندا  ئامادەبێت بۆ هەر رووداوێکی نەخوازراو لەناوچەکە

راپۆت