هاوڵاتیانی سلێمانی خۆشحاڵن به‌وه‌ی مه‌سروور بارزانی بوودجه‌ بۆ پڕۆژه‌كانی شاره‌كه‌یان ته‌رخان ده‌كات

18 Aug 2019

avatar

هاوڵاتیانی سلێمانی خۆشحاڵن به‌وه‌ی مه‌سروور بارزانی بوودجه‌ بۆ پڕۆژه‌كانی شاره‌كه‌یان ته‌رخان ده‌كات


مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕی 10 ملیۆن دۆلاری بۆ نۆژەنكردنەوەی ڕێگاوبانەكانی دەرەوەی شاری سلێمانی دابین كردووە و، پارەكەش دەخرێتە سەر حیسابی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن.


زیاد كاكە ڕەزا، سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، ڕاگەیاند: "بە بڕیاری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، مەسروور بارزانی، بڕی 10 ملیۆن دۆلار دراوە بە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكوومەتی هەرێم بە مەبەستی نۆژەنكردنەوەی ڕێگاوبانەكانی دەرەوەی شاری سلێمانی".


هاوڵاتیانی سلێمانی خۆشحاڵی خۆیان ده‌رده‌بڕن یه‌كه‌م هه‌نگاوی مه‌سرور بارزانی بۆ ته‌رخانكردنی پاره‌ بۆ شاری سلێمانی بووه‌ ئه‌وه‌ نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ سه‌رۆك وه‌زیران به‌چاوێكی گرنگه‌وه‌ له‌ سلێمانی ده‌ڕوانێت،هاوڵاتیانیش ئومێدیان پێیه‌تی.


كاكە ڕەزا گوتیشی: "ڕێگاوبانەكانی دەرەوە و ناوەوەی شاری سلێمانی تێك چوون و پێویستیان بە نۆژەنكردنەوە هەیە، بۆیە دابینكردنی بڕی 10 ملیۆن دۆلار لەلایەن مەسروور بارزانییەوە بۆ نۆژەنكردنەوە و چاككردنەوەی ڕێگاوبانەكانی سلێمانی، هەنگاوێكی ئەرێنی و جێگای دەستخۆشییە و بەو پارەیەش دەتواندرێت ڕێگاوبانەكانی سلێمانی نۆژەن بكرێنەوە، چونكە بڕەپارەیەكی زۆرە".


سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕوونیشی كردەوە: "وەك ئەنجوومەنی پارێزگا و فڕاكسیۆنی پارتی، بە وردی چاودێریی جێبەجێكردنی پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی ڕێگاوبانەكانی سلێمانی دەكەین".

راپۆت