لاهور جه‌نگی له‌ ناوخۆی یه‌كێتی شكستی هێنا په‌لاماری پارتی ده‌دات

19 Jul 2019

avatar

لاهور جه‌نگی له‌ ناوخۆی یه‌كێتی شكستی هێنا په‌لاماری پارتی ده‌دات


له‌ دیاری كردنی كاندیدانی یه‌كێتی بۆ پۆسته‌وه‌زارییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،له‌لایه‌ن باڵی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ شكست به‌ باڵی لاهور جه‌نگی و ماڵی مام جه‌لال هێندرا،لاهور جه‌نگی له‌ ڕێگه‌ی په‌یجه‌ ساخته‌وه‌ ڕۆژنامه‌ و سایته‌كانی په‌لاماری پارتی ده‌دات.


چاودێرانی سیاسی ده‌ڵێن:" له‌ دیاری كردنی كاندیدانی یه‌كێتی بۆ پۆسته‌ وه‌زارییه‌كان شكستی گه‌وره‌ توشی لاهور جه‌نگی و ماڵی مام جه‌لال بوویه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ماڵی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ.


دووای سوێند خواردنی كابینه‌ی نوێ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی ،لاهور جه‌نگی له‌ ڕێگه‌ی په‌یجه‌ ساخته‌ و ڕۆژنامه‌ی ئاژانس و ڕۆژنامه‌ی ژیان و سایتی هه‌ردوو ڕۆژنامه‌كه‌ و سایتی میله‌ت پرێس،به‌رده‌وام ده‌ستی كردووه‌ به‌ په‌لاماردانی پارتی دیمكراتی كوردستان، هه‌واڵ و ڕاپۆرتی دۆر دروست ده‌كه‌ن و بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌.


لاهور جه‌نگی جگه‌ له‌ ده‌زگاكانی خۆی كه‌ فه‌رمین له‌ ده‌زگا سێبه‌ره‌كانیشی وه‌ك شارپرێس و لڤین پرێس و چه‌ند سایتێكی تر ده‌ستی به‌ ڕه‌خنه‌و ڕاپۆرتی چه‌واشه‌كاری كردووه‌ له‌ سه‌ر پارتی.

راپۆت