په‌كه‌كه‌ كرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌كه‌ی هه‌ولێری ئه‌نجامداوه‌

19 Jul 2019

avatar

په‌كه‌كه‌ كرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌كه‌ی هه‌ولێری ئه‌نجامداوه‌


له‌ چه‌ندڕۆژی ڕابردوو له‌ كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستی له‌ ڕێستورانتێكی هه‌ولێر جێگری كونسڵی توركیا و دوو هاونیشتیمانی كورد، له‌ هه‌ولێر تیرۆركران،سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن كرداره‌ تیرۆرستیه‌كه‌ په‌كه‌كه‌ ئه‌نجامیداوه‌.


سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ چركه‌ی وت:"به‌پێ ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی هه‌یه‌ تا ئێستا له‌ لایه‌ن ده‌زگاكانی هه‌واڵگری ئه‌نجامدراون ده‌ستی په‌كه‌كه‌ له‌ تیرۆر كردنی جێگری باڵیۆزی توركیاهه‌یه‌.


له‌ مانگی ڕابردوو په‌كه‌كه‌ هێزێكی چه‌كداری ڕاگه‌یاند له‌ باشووری كوردستان هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای كرد له‌ باشووری كوردستان.



هه‌ربه‌پێ زانیارییه‌كان ئه‌و سه‌ره‌داوانه‌ی كه‌ ده‌زگاكانی هه‌واڵگری كوردستان ئاشكرای كردووه‌،ئه‌و سێ چه‌كداره‌ی كاره‌ تیرۆرستییه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه‌،سه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌ن.

راپۆت