سوێندێکی یەکێتیانە

7 Jun 2019

avatar

سوێندێکی یەکێتیانە

بریارە رۆژی دووشەمە ۱٠/٦/۲٠۱۹ نێچیرڤان بارزانی وەک دووەمین سەرۆکی هەرێم لەمێژووی ۲۷ ساڵەی حوکمڕانیماندا سوێندی یاسایی بخوات و وەک سەرۆکی هەرێم دەستبەکاربێت . 
قسە لەسەر هاتنی نێچیرڤان بارزانی ناکەم بۆ هەرەمی دەسەلاتی هەرێم وکاریگەریەکانی وڕۆلی لەبەرەوپێشبردنی ئەزموونی دیموکراسیمان ئەوە لێئەگەرێم بۆ کاتێکی تر لەوێستگەی تردا قسەی لەسەر ئەکەین .
ئەوەی لێرەدا گرنگ بێت شیکردنەوەی ئەو گوتارەیە کە پێی وایە یەکێتی ئەبێت بەشدار بێت لە مەراسیمی سوێند خواردنی سەرۆکدا، بۆ پێدانی شەرعیەت بە سەرۆکایەتیەکەی نێچیرڤان بارزانی ، بەواتایەکی تر ئەبێت سوێندەکەی سەرۆک بەدڵی یەکیتیەکان و بەئامادەبوونی ئەوانیش بێت .
لەراستدا ئامادەبوون یان نەبوونی یەکیتی لەو مەراسیمەدا هیچ بایەخێکی یاسایی نیە وەک چۆن یەکێتی هیچ بایەخێکی بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن و ئاڵوگۆری دەسەڵات نەهێشتەوە ئامادەبوونیشی لەو مەراسیمە هەربەقەد هەلبژاردنەکانی کوردستان و دەرئەنجامەکانی بایەخیان هەیەبەڵام لەرووی سیاسیەوە لەوانەیە کاریگەریەکی سنورداری هەبێت.
سەرۆک شەرعیەتی پەرلەمانی وەرگرتوە ئامادەبوونی یەکێتی یان ئامادەنەبوون هیچ کاریگەریەکی لەسەر شەرعیەتی کاری سەرۆک لە ئایندەدا نابێت ، بەتایبەت پاش ئەو پێشوازیە بەرفراوانەی بۆ هاتنە پێشەوەی نێچیرڤان بارزانی بینیمان وەبگرە من پێم وایە عارێکی گەورەو شورەیەکی سیاسیشە یەکێتی لەو مەراسیمەدا ئامادەبێت لەبەر دوو هۆکار یەکەمیان چ سودێکی هەیە لەرووی یاسای و سیاسیەوە ئامادەی دەسبەکاربوونی سەرۆکێک بیت کە دەنگت پێنەداوە و ئامادەش نیت وەک هێزێکی ئۆپۆزسیون خۆت وێنا بکەیت! 
دووەم یەکێتی بۆ دۆست ونەیاریشی ئەیسەلمێنی هیچ شتێک گرنگ نیە بەلایەوە لە پلەو پۆست زیاتر وە ئەوبارەش بە واقعی ئەخاتە سەرملی خۆی کە سەرئیشەی گەورەی بەردەم پێک نەهێنانی حکومەت خۆیەتی، تەمەنا ئەکەم مەسەلەی بەشداری یەکێتی لەمەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆک لە پێدانی شەرعیەت بەسەرۆک جیابکرێتەوە وە بەلای منەوە وەک چاودێرێک ئامادەبوونی یەکێتی هەم زیادەیەو هەم پێویست یش نیە وە ئامادەبوونیشی عارێکی گەورەی سیاسیە وە ئەوبابەتە هیچ پەیوەندیەکی بەیەکریزی نیشتمانیەوە نیە هێزیکی سیاسی کاتیک ئەتوانین بیکەینە بەشێک لە پرۆژەیەکی نیشتمانی خاوەن ئەو روئیایە بێت ورێز لەئیرادەی سەرکردەکانی بگرێت کە هیچ یەکێک لەمانە لەیەکێتی نیشتمانی کوردستاندا لەئێستادا بەدیناکرێت .

راپۆت