ئەنكەرا... ئەردۆغان پێشوازی لە عه‌بدولمه‌هدی كرد

15 May 2019

avatar

پێش كەمێك لە شاری ئەنكەرای پایتەختی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا لە ڕێورەسمێكی فەرمیدا لە كۆشكی كۆماری پێشوازی لە عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد.


سەردانی عەبدولمەهدی له‌سه‌ر بانگهێشتی ئه‌ردۆغانە و فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رایگه‌یاندبوو كە له‌ میانی ئەو سه‌ردانه‌دا، هه‌ردوولا تاوتوێی چه‌ندین ته‌وه‌ری وه‌ك چۆنێتی پێشخستنی هه‌ماهه‌نگیه‌كانی هه‌ردوو وڵات به‌ تایبه‌ت له‌ بواری بازرگانی و وزه‌، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و سه‌رله‌نوێ بونیاتنانه‌وه‌ی عێراق ده‌كه‌ن.


چاوەڕوان دەکرێت له‌ كۆبوونه‌وه‌كەدا هه‌ردوولا ئالوگۆڕی بیروڕا بكه‌ن له‌باره‌ی ته‌وه‌ره‌ هه‌رێمی و ناوچه‌ییه‌كان كه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ توركیا و عێراقه‌وه‌ هه‌یه‌.


ئەم سەردانەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كاتێكدایە دۆخی وڵاتەكەی بەهۆی گرژبوونی نێوانی واشنتن و تاران بەرەو خراپی و نادیار دەچێت

راپۆت