لاهور جه‌نگی بۆ ئه‌فسه‌رانی دژه‌تیرۆر ته‌نها من مه‌رجه‌عتانم

14 May 2019

avatar

لاهور جه‌نگی بۆ ئه‌فسه‌رانی دژه‌تیرۆر ته‌نها من مه‌رجه‌عتانم


لاهور جه‌نكی به‌رپرسی ده‌زگای دژه‌تیرۆری یه‌كێتی له‌ هه‌وڵدایه‌ ته‌واوی سێبه‌ری كوڕانی تاڵه‌بانی و مه‌كته‌ب سیاسی حیزبه‌كه‌ی به‌سه‌ر دژه‌ تیرۆره‌وه‌ لابه‌رێت و ته‌نها خۆی مه‌رجه‌ع بێت.




به‌پێ زانیارییه‌كان:لاهور جه‌نگی به‌رپرسی دژه‌تیرۆری یه‌كێتی، هه‌فته‌ی رابردوو به‌ ئه‌فسه‌رانی ده‌زگای زانیاری یه‌کێتی وتووه‌: من مه‌رجه‌عی ئێوه‌م و قبوڵ ناکه‌م بچنه‌ لای هیچ که‌س و ده‌زگایه‌ک.



هه‌ربه‌پێ زانیارییه‌كان:به‌رپرسی دۆسیه‌ی ناوخۆی یه‌کێتی له‌ ده‌زگای زانیاری وتویه‌تی: بۆ لای کاک بافێڵ و مه‌کته‌بی سیاسیش؟له‌وه‌ڵامدا گوتویه‌تی، بۆلای هیچ که‌س و قبوڵم نییه‌ که‌س ده‌ست بخاته‌ ده‌زگاکه‌م.



لاهور جه‌نگی پلانی هه‌یه‌ به‌به‌رنامه‌ ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی كولی جوڵه‌ی دژه‌تیرۆر لای خۆی بێت و ڕێگه‌ به‌ كه‌س نه‌دات ده‌ست له‌كار و باری سه‌ربازی وه‌ربده‌ن.

راپۆت